بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ کرد بەبۆنەی جارێکی دیکە سەرکەوتنەوەی بە سەرۆکی ئەمریکا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، “لەبارەی جارێکی دیکە هەڵبژاردنەوەی مێژوویی ئێوە پیرۆزباییت لێدەکەم. هەرێمی کوردستان و ئەمریکا پەیوەندییەکی بەهێزیان هەیە کە رەگ و ریشەی لە بەها هاوبەشەکانی پابەندبوون بە سەقامگیری و ئاشتی لە جیهاندا هەیە”.
بافڵ جەلال تاڵەبانی دەشڵێت، “ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوون و بەهێزکردنی هاوبەشیمان دەکەین بۆ بەرەوپێشبردنی ئاسایش و خۆشگوزەرانی.”
جێگەی ئاماژەیە، دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان ئەمڕۆ جارێکی دیکە بووەوە بە سەرۆکی ئەمریکا و هەڵبژاردنەکانی خولەی 47 هەمینی سەرۆکایەتیی ئەمریکای بردەوە.