كێشەیەكی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەركرا 

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پەسەندكردنی پێشنیازی هەمواری یاسای بودجە تایبەت بە تێچووی نەوتی هەرێم، هەنگاوێكی گرنگە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغداد.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پێشنیازێكی بۆ هەمواركردنەوەی ماددەی (12/دووەم/ج) لە یاسای بودجەی سێ ساڵە ژمارە 13ی ساڵی 2023 پەسەندكرد، بەپێی ئەم هەموارە وەزارەتی عێراق لەچوارچێوەی خەرجییە سیادییەكانی بودجە، بڕی 16 دۆلار خەرجدەكات بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێك لە نەوتی هەرێم كە بڕەكەی لە یاسای بودجەدا بە 400 هەزار بەرمیلی رۆژانە دیاریكراوە بەمەرجێك لەلایەن كۆمپانیای (سۆمۆ)ەوە هەناردە بكرێت.
دەشڵێت، “هەر بەپێی هەموارەكە بڕی ئەو 16 دۆلارە بۆ تێچووی بەرمیلێك وەك پێشینە ئەژماردەكرێت لەسەرەتادا تا ئەوكاتەی لەلایەن دەزگایەكی راوێژكاری تەكنیكیی نێودەوڵەتیی تایبەتمەندەوە كە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراق بەرێككەوتن لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم دەستنیشاندەكرێت و خەمڵاندنێكی دادپەروەرانە بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە لە هەر كێڵگەیەكی نەوتی هەرێم بە جیادەكات لە ماوەی 60 رۆژدا لەبەركاربوونی هەمواری یاساكە.

راشیگەیاند، دوای بڕیاری راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە بەندەری جیهان و دەرچوونی یاسای بودجەی سێ ساڵە یەكێك لەخاڵەكانی ناكۆكی نێوان هەرێم و بەغداد لەماوەی رابردوودا تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم بوو كە لە یاسای بودجە بەتێكڕا بۆ نەوتی عێراق و ئەمە لەگەڵ ئەوەی جیاوازییەكی زۆر هەیە لە نێوان سروشتی كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم و عێراق جگە لە جیاوازیی نێوان گرێبەستە نەوتییەكانی هەردوولا”.

بابەتی پێشتر

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە پۆستەكەی دورخرایەوە

بابەتی دواتر

سروە محەمەد: پێنجشەممە وردبینی لە لیستی مووچە تەواودەبێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share