لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێك گیانیلەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار- خانەقین رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و کەسێک گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە بە ئاڕاستەی قەزای خانەقین رۆیشتووە، دوای ئەوەی ویستویەتی تێپەڕاندن ئەنجامبدات کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و یەکێک لەسەر

نشینەکانی کەوتووەتە خوارەوە و کەوتووەتە ژێر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری مارسیدس ئەکترۆز کە بە ئاڕاستەی کەلار هاتووە.

ئاشکراشیکرد، بەهۆی رووداوەکەوە سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە گیانیلەدەستداوە کە لەدایکبووی ساڵی 2004ە و دانیشتووی گەڕەکی شاکەلی ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی: بەرهەمی گەنمی زۆرینەی ناوچەکان لە مەترسیدایە

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، رایگەیاند، “بەرهەمی گەنمی زۆرینەی ناوچەکانی سنووری سلێمانی لە مەترسیدایە”. شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، بە…
Total
0
Share