کەشناسیی هەرێم: بارانبارین کۆتایی دێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ بارانبارین کۆتایی دێت و ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور و تەم دەبێت تا کاتەکانى نیوەڕۆ، لەگەڵ ئەگەرى نمە بارانێکى کەم لەسەر هەندێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، لە دواى نیوەڕۆ کەشەکە جێگیر دەبێت و ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەرى دووبارە دروستبوونەوەى تەم لە هەندێک ناوچەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونى تەم لەکاتەکانى بەیانى زوودا، پلەی گەرمی بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سۆران: گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو منداڵەی لە بێخاڵ خنکا بەردەوامدەبێت

بەرگریی شارستانیی سۆران، رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا تەرمی منداڵە خنکاوەکەی هاوینەهەواری بێخاڵ نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بۆ دۆزینەوەی بەردەوامدەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share