لە بەغداوە وادەی ناردنی مووچەی مانگی 10 راگەیەندرا

میدیاكانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویانكردووەتەوە، لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی 10 لە رۆژی یەكشەممە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نێردراوە و وردبینی تێدادەكرێت و تاوەكو 10ی ئەم مانگە پڕۆسەكە بەردەوامدەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، چاوەڕواندەكرێت لە دوای 10ی ئەم مانگەوە حكومەتی عێراق پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی 10 بنێرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لیستی مووچەی مانگی 10 بۆ بەغداد نێردراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی: لەگەڵ ئەمریكا هەماهەنگین لەبارەی دۆسیەی شتنەوەی ئەو پارانەی پەیوەندییان بە عێراقەوە هەیە

وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو ئاڵنگارییانەی دووچاری حكومەتی داهاتوو دەبنەوە بەهۆی یاسا و دامەزراوەكانی حكومەتەكانی پێشترەوەیە و دەڵێت،…
Total
0
Share