قوباد تاڵەبانی: کوردستان دەتوانێت ببێتە سەبەتەی خۆراکی هەموو عێراق

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، هەرێمی کوردستان لە زۆر بواردا ناوچەیەکی گونجاوە بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی و دەشتوانێت ببێتە سەبەتەی خۆراکی هەموو عێراق.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، خۆشحاڵین کە ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو بە گرنگییەوە دەڕوانێتە وەبەرهێنان لە هەرێم و بۆ ئەم مەبەستە وەفدێکی بۆ دۆزینەوە و هەڵسەنگاندنی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان، ناردووەتە کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە کۆبوونەوەم لەگەڵ بەڕێز سەعید الهاجری، نێردەی تایبەتی وەزیری دەرەوەی ئیمارات بۆ کاروباری ئابوری و وەفدی یاوەری، گفتوگۆیەکی ورد و بەسوودمان کرد لەبارەی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان؛ بەتایبەت لە بوارەکانی کشتوکاڵ، گەشتوگوزار و وزەی نوێبووەوە لە کوردستان”.

دەشڵێت، “دڵنیامان کردنەوە جگە لەوەی هەموو جۆرە کارئاسانییەکیان پێشکەشدەکەین، کوردستان خاوەنی هێزی کاری شارەزاشە لەم بوارانەدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share