د. فازڵ نەبی: چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 بنێردرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 بنێردرێت”.

د. فازڵ نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بۆ وردبینیكردن لە لیستی مووچە، وەزارەتی دارایی عێراق كار لەسەر چەند پێوەرێك دەكات و بۆ وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، عێراق خێرا نییە و چاوەڕواندەكرێت كارەكانی تایبەت بە وردبینییەكە چەند رۆژێك بخایەنێت.

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق جەختیكردەوە و وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 بنێردرێت ئەگەر ئەگەر پێشهاتی نوێ روونەدات”.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو بارانی بەخووڕ و هەورەبروسكە چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەم قۆناغە نوێیەی هەرێمی كوردستان جێگەی تاكڕەوی و خۆسەپێنیی تێدا نابێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share