زانکۆی سلێمانی ئاماری وانەبێژانی گرێبەست ئاشکرادەکات

وتەبێژی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، 116 مامۆستای وانەبێژ لە زانکۆکەیان دەکرێن بە گرێبەست.

یۆهان عوسمان، وتەبێژی زانکۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە زانکۆکەیان 116 مامۆستای وانەبێژ لە هەردوو رەگەز لە بڕیاری بە گرێبەستبوون سوودمەند دەبن.

وتیشی، ئەو 116 کەسە سەرجەم مەرجەکانی بوون بە گرێبەستیان تێدایە.

لەبارەی بڕی مووچەی وانەبێژانی گرێبەست، یۆهان عوسمان رایگەیاند، “وردەکاریی ئەو بابەتە پەیوەستە بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە و ئێمە تەنها رێکارەکانی ئامادەکردنی لیستی ناوەکان ئەنجامدەدەین”.

رۆژی 2ی تشرینی یەکەمی 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنی باڵا بکرێن بە گرێبەست.

پێشتر عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بڕیارەكە سەرجەم وانەبێژان لە ساڵی 2014ەوە تاوەکو ئەمساڵ دەگرێتەوە، بەپێچەوانەی ئەوەی پێشووتر دەوترا تەنها تایبەت دەبێت بە وانەبێژانی ساڵانی 2023/ 2024، بەڵكو بە هەوڵی وەزیری خوێندنی باڵا سەرجەم وانەبێژان دەگرێتەوە و رێكارەكان دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە”.

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

مووچەی ئەم مانگەی خانەنشینان دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

ئەنجامەکانی زانکۆلاین رادەگەیەندرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی فه‌رمانیكرد: لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كانی هه‌ژاران ڕابگرن تا ڕێگه‌چاره‌ ده‌دۆزینه‌وه‌

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، فه‌رمانیكرد به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، ڕووخاندنی ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ ڕابگرن كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ژارانه‌وه‌ كراون، تا…
زیاتر ببینە

خوێندنی باڵا: بە بەڵگەوە داوای خەرجکردنی دەرماڵەمان کردووە و وەزارەتی دارایی هۆکاری خەرجنەکردنی بووە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە پرسی خەرجنەکردنی ‏دەرماڵەی خوێندکاران وەڵامی وەزارەتی دارایی دەداتەوە و ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share