دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كەوتە گەڕی دووەم

بەپێی زانیارییەكان، هیچ كام لە كاندیدەكان نەیانتوانی لە گەڕی یەكەمدا سەربكەون و گەڕی دووەم دەستپێدەكات.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، مەحمود مەشهەدانی لە گەڕی یەكەمدا 153 دەنگی بەدەستهێنا و بۆ گەڕی دووەم كێبركێ لە نێوان مەحمود مەشهەدانی و سالم عیساوی دەبێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان دوای پشوویەكی نیو كاتژمێریی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share