پەرلەمانتارێكی یەكێتی ناوەرۆكی سكاڵاكەیان دژی “هەژماری من” ئاشكرادەكات

پەرلەمانتارێكی یەكێتی ناوەرۆكی سكاڵاكەیان دژی “هەژماری من” ئاشكرادەكات و دەڵێت، داوامانكردووە تەوتین بكرێتە جێگرەوە.

بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ وەك ژمارەیەك لە ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی سكاڵایان لە دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ تۆماركردووە دژی بەزۆر ناچاركردنی مووچەخۆر بە كردنەوەی ئەژماری بانكی لە “هەژماری من”.

وتیشی، “داوامانكردووە تەوتین بكرێتە جێگرەوەی و جێبەجێ بكرێت”.

بڕیار رەشید روونیشیكردەوە، سكاڵاكەیان لەلایەن پێنج پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتییەوە تۆماركراوە.

بابەتی پێشتر

چاکسازیی گەورانی سلێمانی زانیاری لەبارەی هەڵاتنی سزادراوێک ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

سەعدی پیرە: كار بە هەژماری من ناكرێت و رامانگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خزمەتگوزارییەكی نوێ.. لەڕێگای كامێرای مۆبایلەكەتەوە ڕاستەوخۆ ئینگلیزی بكە بە كوردی

دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆمەڵگە (گووگڵ کراودسۆرس) ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا لەڕێگەی مۆبایلەكانتانەوە دەتوانن ڕاستەوخۆ ئینگلیزی بكەن بە كوردی. بۆكان جاف…
Total
0
Share