فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە دەستیپێکرد

بەیانی ئەمڕۆ فێستیڤاڵی هەڵەبجە بە بەشداریی دەیان جوتیار و خاوەن کار لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە دەستیپێکرد.

فێستیڤاڵی هەڵەبجە بۆ دەیەمین ساڵ لەسەر یەک بەڕێوەدەچێت و بڕیارە ماوەی سێ رۆژ بخایەنێت.

لە فێستیڤاڵەکەدا جگە لە نمایشکردن و فرۆشتنی هەنار و ئەو بەرهەمانەی لێی دروستدەکرێت، کاری دەستی خواردنی کوردەواری و دەیان جۆر بەرهەمی خۆماڵی بە گەشتیاران دەفرۆشرێت.

چاوەڕێدەکرێت لە سێ رۆژی فێستیڤاڵەکەدا هەزاران گەشتیار لە شارەکانی هەرێم و ناوەڕاست و باشووری عێراق روو لە پارێزگای هەڵەبجە بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی هاوردە و هەناردەکاران: زۆرترین پرۆژەی ئەمساڵ لەبواری بیناسازیدا ئەنجامدراوە و کەمترینیش لەبواری کانزایی و چنیندا بووە.

یەکێتیی هاوردە و هەناردەکاران رایگەیاند، ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 183 مۆڵەتی دامەزراندنی کارگەی ناوخۆیی دراوە، کە بوونەتە هۆی…
Total
0
Share