زیانەكانی گوڵی پلاستیك بزانە

بەپێی توێژینەوەكان، پلاستیك یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكان لە پیسبوونی ژینگەی وشكانی و ئاویی، كاتێك بە شێوەیەكی درووست لەناو دەبرێت لە ئۆقیانووس و رووبارەكاندا كۆدەبێتەوە و زیان بە زیندەوەرە ئاوییەكان دەگەیەنێت، هەروەها گەر لە خاكیشدا بمێنێتەوە زیانی پێ دەگەیەنێت چونكە چەندین سەدە دەخایەنێت تا شی دەبێتەوە.

– پلاستیك هۆكارە بۆ كەمبوونەوە و لەناوچوونی دارستانەكان نەوت لە دروستكردنی پێداویستییە پلاستیكییەكاندا بەكاردەهێنرێت، واتە بەرهەمهێنانی پلاستیك بەشدارە لە بڕینی دارستانەكان، تا پلاستیك زیاتر بەكاربهێنین، دارەكان زیاتر دەبڕدرێن بۆ ئەوەی شوێن بۆ دامەزراوە و كێڵگەی پاڵاوتنی نەوت بكرێتەوە.

– بەرهەمهێنانی پلاستیك گازی زیانبەخش دەردەدات و دەچێتە ناو بەرگە هەواوە كە بەشدارە لە گۆڕانی كەشوهەوا، گۆڕانی كەشوهەوا مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر مرۆڤ و گیانلەبەرە كێوییەكان.

– كاتێك پلاستییكەكان شی دەبنەوە ماددەی كیمیایی دەردەكەن كە مەترسیدارن بۆ تەندروستی و ژینگە و گیانلەبەرە كێوییەكان، هەندێك لەو ماددە كیمیاییانەی كە لە كاتی سووتاندنی پاشماوەی پلاستیكدا دەردەكەون، شێرپەنجە دروستدەكەن، وەك دایۆكسین (ناوی باوی كۆمەڵێك لە ماددە كیمیاییە ژەهراوییەكانە). دایۆكسین ژەهراوییە بۆ مرۆڤ، كاتێك لە رێگای بەركەوتن بە دووكەڵەوە هەڵمژێت دەتوانێت لە جەستەی مرۆڤدا كۆببێتەوە و لە دایكەوە بۆ كۆرپەلە رێگای منداڵدانەوە بگوازرێتەوە، هەروەها دایۆكسین دەكرێت بكەوێتە سەر بەرهەمە خۆراكییەكان و ڕاستەوخۆ بۆ مرۆڤ بگوازرێتەوە.

– بەپێی توێژینەوەكان بوونی گوڵی پلاستیكی زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان: دەرماڵەی 150 هەزار دیناری هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرایدەکات، زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان…
Total
0
Share