لە قەزای کفری ماتۆڕسکیلێک و پاسکیلێک پێکیاندادا

لە قەزای کفری ماتۆڕسکیلێک و پاسکیلێک پێکیاندادا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە لەناو شاری کفری بەرامبەر نەخۆشخانەی شەهید خالد گەرمیانی بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و پاسکیلێکەوە دوو کەس برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاسکیلسوارەکە تەمەنی 75 ساڵان بووە و ماتۆڕسوارەکە تەمەنی 19 ساڵان بووە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی کردەوە بەرنامەی کارەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆچی مایکەکەی دیداری مێری فڕێدا؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share