ئەنجومەنی نوێنەران پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی کردەوە بەرنامەی کارەوە

سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و سەرۆکی ئەنجومەنەکە هەڵدەبژێردرێت.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، سبەینێ پێنجشەممە کۆبوونەوەکە بەڕێوەدەچێت و سەرۆکی نوێ هەڵدەبژێردرێت.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، راستە سبەینێ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت و بەرنامەی کار دیاریکراوە، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە ناتوانرێت ئەم جارەش پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک یەکلاییبکرێتەوە.

وتیشی، راستە ناوی مەحمود مەشهەدانی یان چەند کەسێکی دیکە وەک کاندیدی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەهێنرێت، بەڵام ئەمە پشکی سوننەکانە، تا ئێستا ئەوانیش نازانن کێ کاندیدیانە.

ماوەی ساڵێکە لەدوای دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە بەتاڵی ماوەتەوە و وێڕای فشارەکان لایەنە سیاسییەکان لەسەر جێگرەوەی رێکنەکەوتوون.

بابەتی پێشتر

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لەکاتی لافاو شوێنێکی پارێزراو بدۆزەرەوە وەک قوتابخانە یان کڵێسا و مزگەوتەكان

بابەتی دواتر

لە قەزای کفری ماتۆڕسکیلێک و پاسکیلێک پێکیاندادا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێستگە تانەلێدراوەكانی موسڵ ژمێردرانەوە و ئەنجامەكان هاوتان

كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ژماردنه‌وه‌ى ‏ده‌ستیى وێستگه‌ تانه‌لێدراوه‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا وه‌كو دوایین پارێزگا كۆتایی هاتووه‌،…
Total
0
Share