فریا عەبدولرەحمان: سەرجەم فەرمانبەرەكان فۆڕمی تەوتین پڕدەكەنەوە

بەڕێوەبەری كارگێڕی لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرجەم فەرمانبەرەكانمان فۆڕمی تەوتین پڕدەكەنەوە.

فریا عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری كارگێڕی لە قائیمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لە قائیمقامیەت نزیكەی 110 فەرمانبەرین و فۆڕمی تەوتین ئامادەكراوە و چاوەڕوانی رێنمایی وەزارەتی دارایی عێراق دەكەین كە چۆن هەماهەنگی بكەین لەگەڵ بانكەكان.

راشیگەیاند، فەرمانبەران كاردانەوەی باشیان بەرامبەر بە تەوتین هەیە و بەهەمان شێوە گرێبەستەكانیشمان فۆڕمەكە پڕدەكەنەوە و سەرجەم فەرمانبەران لەگەڵ ئەوەدان تەوتین بكەن چونكە دادگای فیدڕاڵیی عێراق بڕیاری لەبارەوە داوە و فەرمانبەران خۆیان سەرپشكن لە هەڵبژاردنی تەوتین یاخود هەژماری من.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر خاك و خەڵكەكەمان و خزمەتكردنیان بە ئەركی خۆمان دەزانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “هیوادارم ساڵی…
Total
0
Share