پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی: لەماوەی سێ مانگدا 124 کەس بە تۆمەتی راوەماسی دەستگیرکراون

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ مانگی قەدەغەی راوەماسی 124 کەس بە تۆمەتی راوەماسی دەستگیرکراون.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیدا هاتووە، لە پێناو پاراستنی سامانی ماسی لە هەرێمی کوردستان ئەمساڵ لە 20 ی ئازار تاکو 20 ی حوزەیران، قەدەغەی راوەماسی جێبەجێکرا کە لەو ماوەیەی دیاریکرابوو هەموو جۆرە راوەماسییەک قەدەغەبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ماوەیەدا 124 کەس بە تۆمەتی راوەماسی دەستگیرکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە، 345 ماسی دەستیان بەسەرداگیراوە و کراونەتەوە چەم و رووبارەکان، هەزار و 28 کیلۆ ماسی راوکراو و کۆمەڵێک کەلوپەلی راوەماسی دەستیان بەسەرداگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: ئەمڕۆ 27 هەزار و 115 خوێندکاری نوێ لە ژوانی پۆل و ناوەندەکانی خوێندندا بوون

پارێزگاری سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، “دەخوازین ئەمڕۆ، سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ پەرەپێدانی…
زیاتر ببینە

دڵشاد میرانی: بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بە گەورەترین چارەسەر بۆ مووچەی فەرمانبەران لەقەڵەمدرا

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بە گەورەترین چارەسەر بۆ مووچەی فەرمانبەران لەقەڵەمدرا.  دڵشاد میرانی نوێنەری مامۆستایانی…
Total
0
Share