بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ 150 هەزار و 300 دینار دابەزی

دوا بەدوای بەرزبوونەوەی لە مانگی رابردوودا، وردە وردە بەهای دۆلار رووی لە دابەزین کردووەتەوە لە هەفتەی رابردووەوە و بەهاکەی خەریکە دەگەڕێتەوە بۆ 150 هەزار دینار بەرامبەر بە 100 دۆلار.

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان، بەهای 100 دۆلار 150 هەزار و 750 دینار بوو، بەڵام دواتر دابەزی بۆ 150 هەزار و 300 دینار.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق، 299,165,952 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەو بڕە 16,800,000ی کاش بوو، ئەوەی دیکەی کە قەبارە گەورەکەی بوو و 282,365,952 ملیۆن دۆلار بوو، بەشێوەی حەواڵاتی دەرەکی بوو.

لەماوەی رابردوودا، لەگەڵ ئەگەرەکانی گەورەبوونەوەی جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهای دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام دوابەدوای ئەوەی جۆرێک لە سەقامگیری دروستبووە، بەهای دۆلار رووی لە دابەزین کردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كارەبای هەرێمەوە

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن وادەی راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share