ئەلینا رۆمانسکی: پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق 360 پلەییە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق 360 پلەیە و هەموو بوارەکان دەگرێتەوە.

 

ئەلینا رۆمانسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە دیداری مێری رایگەیاند، پەیوەندییەکانی ئێمە و عێراق 360 پلەیە و هەموو بوارەکان دەگرێتەوە، لە چەند ساڵی رابردوودا چاومان لە بواری ئاسایشی عێراق بووە، بەڵام لە ئێستادا پێمانوایە بوارەکانی دیکەی وەک نەوت و وزە و بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و پشتیوانیکردنی ئامانجەکانی گەنجان و ژنانی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا بەشدارنییە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، کۆنتڕۆڵی ئاسمانی عێراقیشمان نەکردووە، عێراق وڵاتێکی خاوەن سەروەرییە.

وتیشی، ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بە سێکتەری وزە و نەوتی عێراقەوە نییە، ئێمە هەوڵمانداوە عێراق لەو بوارەدا سەربەخۆ بێت و ئەمەمان بە روونی بە حکومەتی عێراق وتووە.

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانیان باسیلەوەکرد، هەرچەندە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەرەوپێشچوونی باشیان بەخۆیانەوە بینیوە، بەڵام هێشتا داعش مەترسییەکی جدییە لەسەر عێراق، ئێمە لەگەڵ حکومەتی عێراق مامەڵە دەکەین هەڵوێستی رەسمی ئەوان ئەوەیە کە بەیەکەوە کاربکەین و توانای هێزە ئەمنییەکان زیاتربکەین.

بابەتی پێشتر

کۆمەڵەی داکۆکی لە کرێنشینان: هیچ ئاسۆیەکی روون نییە بۆ ئەو پرۆژە نیشتەجێبوونانەی بڕیارە بەسەر کرێنشیناندا دابەشبکرێت

بابەتی دواتر

رێباز حەملان: وەفدی هەرێم بۆ پرسی مووچە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە بەغدادن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share