لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس برینداربوون

بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سلێمانی – چەمچەماڵ لە نزیک شارەدێی بەردەقارەمان رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بە هۆیەوە چوار کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، رووداوەکە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویداوە کە یەکێکیان بارهەڵگر بووە و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون.

ئاشکراشیکرد، بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە دەستیانپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share