سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەینێ ئەو کۆبوونەوەیەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت کە دوێنێ بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەوە دواخرا.

سبەینێ سێشەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە تایبەتە بە دەنگدان لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک بەرێوەدەچێت.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، دەنگدانی کۆتایی لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتیی عێراق دەدرێت و هەروەها دەنگ لەسەر بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی سەردەمی رژێمی پێشوو دەدرێت کە پەیوەستە بە تەعریب لە كەركوك و دەوروبەری و گێڕانەوەی زەوییەكان بۆ خاوەنەکانیان کە كورد و توركومانەكانن.

هەر بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکەی سبەینێ، دەنگ لەسەر هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی دەدرێت.

بڕیاربوو ئەو کۆبوونەوەیە دوێنێ یەکشەممە بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی پەرلەمانتارانی سووننەوە لەسەر پرۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان، گرژی و ئاڵۆزی لە ئەنجومەنی نوێنەران دروستبوو، بەو هۆیەوە کۆبوونەوەکە دواخرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قاسم ئەعرەجی: ئەو لایەنانە دەستنیشانکراون کە هێرشیان کردەسەر کێڵگە نەوتییەکان

راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، “هێرشبەرەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان دەستنیشانکراون”. قاسم ئەعرەجی، راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، لیژنەکەیەک…
Total
0
Share