لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە هەولێر کەسێک گیانیلەدەستدا

لە شەقامی 60 مەتریی هەولێر، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر پێیڕاگەیاندین، لە ترافیک لایتی مەحمود لە شەقامی 60 مەتریی هەولێر رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا، تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی و ماتۆڕسکیلێک روویدا.

وتیشی، لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانیلەدەستدا و شۆفێری تۆیۆتا کرۆلاکە برینداربوو.

ئاماژەی بەوەش کرد، شۆفێری تۆیۆتا کرۆلاکە برینەکەی سەختە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە سەیدسادق جێبەجێدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، گوندێكی سنووری قەزای سەیدسادق بە كارەبای نیشتمانی رووناكدەكرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە…
Total
0
Share