ئاگاداریيەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای گەرمیانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای گەرمیان رایدەگەیەنێت، ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری قەزای كفری و ناحیەی سەرقەڵا دەكەینەوە بەهۆی چاكسازیكردن لەهێڵی (132kv) بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك كارەبایان نابێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری قەزای كفری و ناحیەی سەرقەڵا دەكەینەوە بەهۆی چاكسازیكردن لە هێڵی (132kv) و ئامادەكاری بۆ هاتنی وەرزی زستان كارەبای نیشتمانییان نابێت.

دەشڵێت، “رۆژانی یەك شەممە، دووشەممە و سێشەممە ئەو ناوچانە كارەبای نیشتیمانیان نابێت و لە كاتژمێر 8 بەیانی بۆ كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ و بەهیوای سەلامەتی بۆ تیمەكانی كاركردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی هۆکاری ڕێگریكردن لە دروستکردنی مزگەوتی گوندی ئەڵمانی ئاشکرادەکات

شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕێگرییانکردووە لە دروستکردنی مزگەوتێک لە گوندی ئەڵمانی بەهۆکاری ئەوەی بناغەی مزگەوتەکە لەسەر خەزانێکی ئاو دروستکراوە.…
Total
0
Share