ئامادەکاری بۆ یادی سلێمانی دەکرێت

ئەمڕۆ لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی ئامادەسازیی بۆ یادی سلێمانی بەڕێوەچوو.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانیی لەگەڵ جێگری سەرۆك و ئەندامی ئەو لیژنانەی كە پەیوەندیدارن بە یادەكان كۆبوەوە.

لە كۆبونەوەكەدا تیشك خرایە سەر چالاكی و كەرنەڤاڵی یادی 240 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی بەپێی ئەو ئەركانەی كە ساڵانە دەكەوێتە ئەستۆی شارەوانیی و بەرزڕاگرتنی یادەكە.

14 ی تشرینی دووەم، ساڵرۆژی دامەزراندنی شاری سلێمانییە و ساڵانە بەم بۆنەیەوە چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە شارەکە سازدەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو پەرلەمانتار تەنها خوولەكێك قسەیان كردووە
پەرلەمانی كوردستان لە ساڵێكدا 31 دانیشتنی كردووە

ڕاپۆرتی چاودێریی هەڵسەنگاندنی کارەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەردوو وەرزی بەهارە و پاییزە لە خولی پێنجەمی پەرلەمان، کە لەلایەن…
Total
0
Share