ئاڤان جاف، چالاكوانی بواری مافەكانی مرۆڤ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “دەستبردن بۆ یاسای باری كەسێتی لەم دۆخەی ئێستادا بە مەترسی دەزانین بە تایبەت كە باس لە بەشوودانی منداڵ لە خوار تەمەنی 18 ساڵ دەكات لە ئێستادا كۆدەنگیی رێكخراوەكانی ژنان بەرامبەر بە هەمواركردنەوەی ئەو یاسایە هەیە.
وتیشی، ” دەستبردن بۆ یاسای باری كەسێتی كۆمەڵگە بەرەو دواوە دەبات و لە هەولێر و سلێمانی چەندین گردبوونەوە دژی هەمواركردنەوەی ئەنجامدراوە و چەندین رێكخراوی نێودەوڵەتی هاتوونەتە سەر هێڵ”.
راشیگەیاند، لە ئێستادا عێراق بە دۆخێكدا تێدەپەڕێت كێشەی ئابوری هەیە و هەمواركردنەوەی ئەو یاسایە لەم قۆناغەدا مەترسییەكی گەورەیە”.