وادەى تەواوبوونى پرۆژەى ئەندەرپاسى والى لە سلێمانى ئاشکراکرا

ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی ئەندەرپاسی والی رایگەیاند، مانگی داهاتوو ئەندەرپاسەکە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.

لوقمان تەها، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەرەتای دەستبەکاربوونی پرۆژەی ئەندەرپاسی والی بۆ مانگی نۆی ساڵی 2023 دەگەڕێتەوە و دەبوو کۆتایی مانگی 11ی 2024 تەواوبووایە.

لەبارەی هۆکای درێژکردنەوەی وادەی تەواوبوونی پرۆژەکە، لوقمان تەها وتی، یەکێک لە هۆکارەکان دەگەڕێتەوە بۆ بوونی گرفتێک لە بۆرییەکی ئاو لە ژێر زەویدا، کە دەکەوێتە ژێر شەقامی سەرەکیی هەواری شار، ئەمەش وایکردووە %25ـی پرۆژەکە بوەستێت، بەهۆی ئەوەی ئەو گرفتە رێگربووە لە داکوتین و دانانی پایەڵەکان.

دەشڵێت، هۆکاری دووەم، زیادکردنی بودجەی پرۆژەکە بوو؛ سەرەتا بودجەکە شەش ملیار دینار بوو و دواتر نزیکەی ملیار و 700 ملیۆنی خرایە سەر، بەمەبەستی دروستکردنی شۆستەکان، رووناککردن و ئاودێریی سەوزاییەکان.

ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی ئەندەرپاسی والی ئەوەشی ئاشكراکرد، مانگی شەش، ئەندەرپاسەکە بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share