بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر دابەزی و 100 دۆلار 151 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 151 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركرد، بەڵام ماوەی چەند رۆژی رابردوو بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share