بە تۆمەتی دزینی 200 ملیۆن دینار چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە تۆمەتی دزینی 200 ملیۆن دینار و بڕێک ئاڵتون، لەلایەن هێزەكانیانەوە چوار تۆمەتبار دەستگیركراون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لە ماڵەکەی بڕی 200 ملیۆن دینار و بڕێک ئاڵتونی لێدزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا چوار تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن.

دەشڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر بڕێک دراوی ئەمەریکیدا.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، تۆمەتباران (د.ع.ش. لەدایکبووی 1999، ت.م.غ. لەدایکبووی 1999، ز.س.ل. لەدایکبووی 1999 و م.ر.ف. لەدایکبووی 1997) دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادان راگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە سنووری سلێمانی

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەم نزیکانە تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی دەکرێت. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەردەوامین…
Total
0
Share