بە هۆکاری ئاگرکەوتنەوە کەسێک دەستگیرکرا

لە سنورى ماوەت بەهۆکارى ئاگرکەوتنەوە هاوڵاتییەک دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دواى ئەوەى لە لایەن دانشتووانى گوندى (کانى بوکێ ) ئاگادارکرانەوە بە بوونى ئاگرێک لە سنورەکەیان دەستبەجێ مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستانى ماوەت گەیشتنە شوێنى رووداوەکە و توانیان لە ماوەیەکى کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن .

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئاگرەکە بووە هۆى سوتانى نزیکەى چوار دۆنم رەز و باخ، و بە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە هاوڵاتییەک دەستگیرکرا.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەشڵێت، پەڕوای لێکۆڵینەوە رێکخراوە و بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی رادەستی دادوەرکراوە.

May be an image of tree

بابەتی پێشتر

هێزەکانی ئەمریکا رێوشوێنی توندیان لە بنکەی سەربازیی هەریر لە هەولێر گرتووەتەبەر

بابەتی دواتر

نرخی کارەباى مۆلیدەی ستییەکان بۆ مانگی 10 دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share