نرخی نەوت و زێڕ بەرزە

لە بازاڕە جیهانییەکاندا، ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی نەوت و زێڕ لە بەرزیدا ماونەتەوە، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆخی دەریای سوور وەک هۆکارەکان بۆ بەرزی نرخەکان تەماشادەکرێن.

بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕە جیهانییەکان، بە 76 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بەرامبەر بە 71 دۆلار و 78 سەنتە.

لەلایەکی دیکەشەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێر هاوتای دوو هەزار و 748 دۆلاری ئەمریکییە و کیلۆیەکی کانزاکەش هاوتای 88 هەزار و 352 دۆلاری ئەمریکییە.

هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کاریگەریی بەرچاوی هەیە و دەبێت لەسەر نرخی نەوت بەهۆی ئەوەی، لە ئەگەری دەرچوونی هەر یەکێک لە کاندیدەکان چاوەڕوانی گۆڕانکاری لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکرێت، جگە لە سیاسەتەکانی بانکی فیدڕاڵیی ئەمریکا.

لەلایەکی دیکەوە، هێرش و کێشمەکێشمەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامییان هەیە و ئابووریناسان ترسیان هەیە لە پەککەوتنی رێگاکانی گواستنەوەی نەوت و خواست لەسەر کڕینی زێڕ بەرزبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بلومبێرگ: ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێـ.ـران لە ئارادایە

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێـ.ـران ئەگەرێکی کراوەیە و ئامادەکارییەکان بۆی بەردەوامن. ئاژانسەکە بڵاویکردووەتەوە، “گەورە…
Total
0
Share