بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە هەڵوێستی راگەیاند

بزووتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی لەبارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند و ئەنجامەكانی رەتكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بزووتنەوەی گۆڕان تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ ئەندامانی هەڵبژێردراوی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، بەسەرپەرشتیی لیوا جەلال مستەفا، سەرۆكی جڤاتی گشتی لە مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە كۆبوونەوە و بەكۆی دەنگی ئەندامانی كۆبوونەوەكە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان رەتكرایەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، رێكاری یاسایی و مەدەنی دەگیرێتەبەر بۆ پارێزگاریكردن لە دەنگی راستەقینەی هاونیشتمانیانی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دڵشاد شەهاب: سەرۆکایەتیی هەرێم رۆژێک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکات

دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتیی هەرێم و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە…
Total
0
Share