نوێترین زانیاری لەبارەی کردنەوەی لقی بانکەکانی رەشید و رافیدەین لە سلێمانی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کردنەوەی لقی بانکەکانی رەشید و رافیدەین لە سلێمانی تەنها رەزامەندی وەزارەتی دارایی ماوە.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کردنەوەی لقی بانکەکانی رەشید و رافیدەین لە سلێمانی لەمێژە کاری لەسەردەکەین، لە ماوەی رابردوودا بەرپرسانی هەردوو بانکەکە هاتنە سلێمانی و شوێنیشیان دیاریکردووە، لە ئێستادا تەنها رەزامەندی وەزارەتی دارایی ماوە.

وتیشی، لەدوای بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بە جێبەجێکردنی تەوتین، جگە لە بانکی TBI پێویستە ئەو دوو بانکەش لقیان لە پارێزگاکانی هەرێم هەبێت، بۆیە ئێمە هەموو هەوڵێكی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی.

لای خۆیەوە چرۆ حەمەشەریف نوێنەری هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، مانگی رابردوو بە نووسراوی رەسمی داوای کردنەوەی لقی بانکی TBI مان کردووە، لە ئێستادا چاوەڕێی وەڵامین.

بابەتی پێشتر

یەكگرتوو بۆ بەشدارییكردن لە حكومەت بڕیاریدا

بابەتی دواتر

لە حەفتەغار هەشت جووتیاری كورد لەسەر سكاڵای عەرەبی ھاوردە دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share