وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی: هەژماری من بوو بە رابردوو

وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت “هەژماری من بوو بە رابردوو” و دەشڵێت، هەوڵدەدەن تا كۆتایی ئەمساڵ بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی چارەسەری ئەو كێشەیە بكەن.

سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كە سبەینێ یەكشەممە پاش سێ هەفتە یەكەم دانیشتن بەڕێوەدەچێت، وەك فراكسیۆن هەوڵەكانیان چڕتر دەكەنەوە بۆ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

میدیای رەسمی یەكێتی لە زاری سۆزان مەنسور وتیشی، “هەژماری من بوو بە رابردوو، شتێك نەماوە بەو ناوەوە و كۆتایی هاتووە، لەكاتێكدا پێویستە تا كۆتایی ساڵ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم لە یەكێك لە بانكە حكومییەكانی عێراق تەوتینیان بۆ بكرێت”.

ئەوەشی وت، “هەژماری من پڕۆژەیەكی شەخسییە و تەواو پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییە، فراكسیۆنەكەشمان بە ئەركی خۆی دەزانێت لەپێناو كۆتاییهاتنی دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هەوڵی جددی تر بدات بۆ ئەوەی بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەو كێشەیە چارەسەر بكات، كە چاوەڕواندەكرێت تا كۆتایی ساڵ بتوانین چارەسەری ئەو كێشەیە بكەین”.

پێنجشەممەی رابردوو بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دوایین پەیامیدا لەناو كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی حزبەكەی رایگەیاند، دەنگ و سەنگی یەكێتی لە هەڵبژاردندا “هانمان دەدات پێداگری بکەن لەسەر پەیامی راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی و گێڕانەوەی هاوسەنگی هێز و پابەندبوون بەو بەڵێنانەی بە خەڵکە خۆشەویستەکەی خۆمانمان داوە، بە تایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییانەوە هەیە، لەناویشیاندا پرسی (تەوتین)ی مووچە”.

بابەتی پێشتر

میسر گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەولێر و بەغداد راگرت

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: لە هەوڵداین لقی بانكە فیدراڵییەكان بهێنینە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی پشوو راگەیەندرا

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، رۆژی پێنجشەممە لە ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی پشووی فەرمییە دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری…
Total
0
Share