هەمواری یاسای باری کەسێتی جارێکی دیکە دەچێتەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆببێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکان دەنگدانە بە هەمواری یاسای باری کەسێتیی عێراق.

بەپێی کارنامەی  کۆبوونەوەکەی رۆژی یەکشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران، جگە لە دەنگدان بە هەمواری یاسای باری کەسێتیی عێراق، دەنگ لەسەر بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی سەردەمی رژێمی پێشوو دەدرێت کە پەیوەستە بە تەعریب لە كەركوك و دەوروبەری و گێڕانەوەی زەوییەكان بۆ خاوەنەکانیان کە كورد و توركومانەكانن.

هەر بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، رۆژی یەکشەممە دەنگ لەسەر هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی دەدرێت.

بەپێی یاسای باری کەسێتیی عێراق ژمارە 188ی ساڵی 1959، مارەکردنی کچ لە دادگا دەبێت، بەڵام بەپێی هەمواری یاساکە دایکان و باوکان بڕیاردەری چارەنووسی کچی تەمەن سەرو 9 ساڵ دەبن و رێگا دەدرێت لە دەرەوەی دادگاکان و بەبێ ئامادەبوونی دادوەر مارەبکرێت، ئەوەش مشتومڕی زۆری لە شەقامی کوردی و عێراقیدا دروستکردووە.

بابەتی پێشتر

نرخی تمەن بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

میسر گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەولێر و بەغداد راگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share