لەم هەفتەیەدا نرخی نەوت 1% بەرزبووەتەوە

نرخی نەوتی خاو لەماوەی هەفتەی رابردوودا بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە بە رێژەی 1% و گۆڕانکارییەکی بەرچاوەی بەخۆیەوە نەبینیووە ئەوەش لە کاتێکدا، دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا رادەیەک جێگیر بووە لەو ماوەیەدا.

ئەمڕۆ هەینی، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر بە 74 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بەرامبەر بە 70 دۆلار و 18 سەنت بوو.

دوو ستانداردی نەوتی خاو لە هەفتەی پێشووتردا بەڕێژەی 58 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک دابەزیبوون، ئەمەش دوای ئەوەی نرخی نەوت لە بەرامبەر پێشبینییە دژبەیەکەکانی زیادبوونی گرژی و کەمبوونەوەی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە پێشتردا هەڵاوسانی بەخۆیەوە بینی.

بابەتی پێشتر

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم و جیهان

بابەتی دواتر

دوای سێ هەفتە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار دابەزی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار كەمێك دابەزی. لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی،…
Total
0
Share