وەزارەتی دارایی: تا سێشەممە موچەی سەرجەم شوێنەکان دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لیستێکی دیکەی دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیرانی موچەخۆرانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند تا ڕۆژی سێشەممە موچەی سەرجەم وەزارەت و شوێنەکان دابەشدەکرێت.

بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، سبەی یەکشەممە موچەی وەزارەتەکانی کارەبا، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابەشدەکرێت.

ڕۆژی دووشەممە موچەی هەریەکە لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، کشتوکاڵ و ڕۆشنبیری، هەروەها موچەی سێ سەرۆکایەتییەکە و خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاندووە، کۆتا شوێن کە موچە وەردەگرێت ڕۆژی سێشەممە خانەنشینی شارستانی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکەنەوە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، سبەینێ رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکەنەوە. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست…
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو پارەی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان…
Total
0
Share