ماڵپەڕی شەفافییەت داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە رۆژی 19ی ئۆکتۆبەرەوە بۆ رۆژی 25ی ئۆکتۆبەر، لە سەروو 9 ملیار دینارەوە بووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 9 ملیار و 80 ملیۆن و 174 هەزار و 425 دینار بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، 86%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 14%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و 0%ی داهات بەشێوەی مەقاصە بووە.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.