يەكێتی و پارتی كۆبوونەوە و لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتن

هەردوو وەفدی دانوستانكاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ شەممە لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی لە كەشێكی ئەرێنیدا بەڕێوەچوو، پێكەوە باسیان لە بابەتی قۆناغی دوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كورستان كرد و ئەگەر و ئامادەكارییەكانی چۆنییەتی كاركردن بە شێوازێك كە لەبەرژەوەندیی خەڵكی كوردستان بێت.

هەر بۆ ئەو مەبەستە هەردوو وەفدی دانوستانكاری پارتی و یەكێتی ئامادەییان دەربڕی بۆ درێژەدان بە كۆبوونەوەكانی نێوانیان و هەموو حزب و لایەنە كوردستانییەكانی دیكەش.

سەبارەت بەدانیشتنی یەكەمی پەرلەمانی كوردستانیش كە بڕیارە 2ی 12 بەڕێوەبچێت، هاوڕابوون لەبارەی گرنگی بوونی لێكتێگەیشتنی باش بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەباوە روونکردنەوە دەدرێت

وەزارەتی کارەبای هەرێم لەبارەی خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانیەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”بەنووسراوی رەسمی ئەو تێبینییانەی بۆمان هاتبوو چارەسەرمان…
Total
0
Share