کۆچی عێراق: 181 ئاوارەی شەنگال گەڕانەوە

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، 181 ئاوارەی کەمپی شێخانی دهۆک بۆ زێدی خۆیان لە شەنگال گەڕانەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، لە درێژەی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت، 181 ئاوارە لە کەمپی شێخانی پارێزگای دهۆک بۆ زێدی خۆیان کە قەزای شنگالە لە پارێزگای نەینەوا گەڕانەوە.

دەشڵێت، “پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان بە هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ناوچەکە و حکومەتە خۆجێیەکان و رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەران   (IOM)  لە نەینەوا ئەنجامدراوە”.

 

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک دەدات

بابەتی دواتر

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: تا ئەمڕۆ 75 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر 373 هەزار خێزاندا دابەشکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share