بە دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دێت و تا ئێستاش وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دیارنییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی هەریەکە هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاکەوتن و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی هەرێم، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دابەشدەکرێت.
هەرچەندە بڕیاربوو لە رۆژانی رابردوودا مامۆستایانی گرێبەست یەکەم مووچەیان وەربگرن، بەڵام بەهۆی نەبوونی نەختینە لە بانکەکان تا ئێستا مووچەکانیان پێنەدراوە.
لای خۆیەوە رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، دەستکراوە بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 10 و لە ئایندەیەکی نزیکدا رەوانەی بەغداد دەکرێت.