وادەی دابەشكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون بەسەر هاوڵاتییاندا ئاشكراكرا

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم وادەی دابەشكردنی یەکەکانی نیشتەجێبوونی بەسەر هاوڵاتییاندا ئاشكراكرد.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو یەکەکانی نیشتەجێبوون کە لە چوارچێوەی کارەکانی وەزارەتەكەیان لە ساڵانی رابردوودا خرابووە بواری جێبەجێکردنەوە، دابەشدەکەن بەسەر ئەو هاوڵاتییانەی لەڕێگای ئۆنلاینەوە فۆڕمیان پڕكردبووەوە و شایستەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەکانی وەزارەت بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان کارەکانی خۆیان تەواوکردووە بەپێی خاڵبەندی و تایبەتمەندیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و وتیشی، “یەکەکان بەشێکیان تەواو بوون و هاوڵاتییان دەتوانن کلیلی یەکەکانیان وەربگرن، هەندێکیان تەواو نەبوون و بەشێکیشان وەکو بینا تەواو بووە و کارە خزمەتگوزارییەکانی ماوە، بەڵام گرنگ ئەوەیە هەر هاوڵاتییەک کە ناوی هەیە و یەکەیەکی لای حکومەت هەیە و حکومەت قەرزاری ئەو هاوڵاتیەیە کە دەبێت ئەو یەکەیەی بۆ تەواو بکات”.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە وتی، ئەو یەکانەی تەواو بوون و هاوڵاتیەکە کلیل وەردەگرێت، راستەوخۆ لەگەڵ وەزارەت گرێبەست دەکات و تێچووی یەکەکان بە قیست و لە ماوەی 25 ساڵدا وەردەگیرێتەوە، بەڵام ئەو یەکانەی خزمەتگوزارییەکەی تەواو نەکراوە لەئێستادا هیچ بڕە پارەیەکی لێوەرناگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێم: %78ی هاوڵاتییانی هەرێم فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکیان پڕکردووەتەوە

بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، %78ی هاوڵاتییانی هەرێم فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکیان پڕکردووەتەوە و پێدەچێت وادەی پڕکردنەوەکەی درێژنەکرێتەوە. نەوزاد شێخ…
Total
0
Share