کەی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

لەدوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 20 ی ئەم مانگەدا لە ئێستادا پرسیاری زۆر لەبارەی دەستپێکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستیانپێکردووە.

بەپێی ماددەی سێ لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، پەرلەمان یەکەم دانیشتنی خۆی لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی هەرێم ئەنجامدەدات لە ماوەی 10 رۆژدا لە رێکەوتی پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە، ئەگەر بانگهێشتنامەی ئاڕاستەنەکرا، پەرلەمان بە شێوەیەکی ئاسایی لە کاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆی رۆژی دوای ماوەی ئاماژەپێدراو کۆدەبێتەوە.

هەر بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ وەک ئەوەی لە ماددەی 11 دا هاتووە، بەتەمەنترین کاندیدی دەرچووی ئامادەبوو، لەلایەن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بانگهێشت دەکرێت و دەبێتە سەرۆکی یەکەم دانیشتن و ئەرکی بریتیدەبێت لە بەڕێوەبردنی یەکەم دانیشتن و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی.

مەرج نییە لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەستەی سەرۆکایەتیی هەڵبژێردرێت بە تایبەت ئەگەر رێکەوتنێکی سیاسیی پێشوەختە نەبێت، هەر بۆیە ئەگەر ئەمە رووبدات، پێویستە دانیشتنی یەکەم بە کراوەیی بهێڵرێتەوە تا ئەو پرسە یەکلاییدەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: ئۆتۆمبێلەکانتان لەوشوێنانە رامەگرن کە ئەگەری کۆبوونەوەی باراناویان هەیە

هاتوچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات، ئۆتۆمبێلەکانیان لەو شوێنانە رانەگرن کە ئەگەری کۆبوونەوەی باراناویان هەیە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر…
زیاتر ببینە

ئاگر لە بەنزینخانەیەكی كەركوك كەوتەوە بەهۆیەوە كەسێك برینداربوو و دوو ئۆتۆمبێلیش سووتان

ئاگر لە بەنزینخانەی لاهۆزی ئەهلی لە شەقامی كۆڕنیشی شاری كەركوك كەوتەوە بەهۆیەوە كارمەندێكی بەرگری شارستانیی كەركوك برینداربوو. پەیامنێری…
Total
0
Share