بەهۆی ساندویچی ماکدۆناڵزەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و دەیان کەسی دیکە نەخۆش کەوتن

بەهۆی خواردنی ساندویچی ماکدۆناڵدزەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و 49 کەسی دیکە تەندروستییان تێکچوو.

سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشی لە ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی خواردنی ساندویچی ماکدۆناڵدزەوە لە 10 ویلایەتی ئەمریکادا، و بەتایبەت کۆلۆرادۆ، کەسێک گیانیلەدەستدا و دەیانی دیکە تووشی بەکتریای ئێشێریکیای کۆڵۆن بوون.

بەرپرسانی تەندروستیی ئەمریکا ئاماژەیان بەوەشکردووە، بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە بەکتریایە پەیوەندیدارە بە ساندویچی کوارتەر پاوندەرەوە کە یەکێکە لە بابەتە بەناوبانگەکانی مینیۆی ماکدۆناڵدز، بەهۆیەوە 49 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.

ئەو جۆرەی کە باسی لێوە دەکرێت دەتوانێت ببێتە هۆی نەخۆشییەکی سەخت، و سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بۆ ساڵی 1993 دەگەڕێتەوە کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی چوار منداڵ کە ساندویچی خراپیان خواردووە لە چێشتخانەکانی جاک ئین زە بۆکس.

بەپێی ئاماری سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشی، هێشتا پێکهاتە تایبەتەکەی پەیوەست بە نەخۆشییەکە دیارینەکراوە، بەڵام لێکۆڵەران سەرنجیان لەسەر پارچەی پیاز و گۆشتی مانگایە.

ماکدۆناڵدز لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بەشێوەیەکی کاتی ساندویچی کوارتەر پاوندەر لە چێشتخانەکانی لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان لادەبات.

نیشانەکانی بەکتریای ئێشێریکیای کۆڵۆن بریتین لە گرژبوونی توندی گەدە و سکچوون و رشانەوە.

بابەتی پێشتر

لەبەرئەم هۆکارانە رۆژانە گوڵەبەڕۆژە بخۆ

بابەتی دواتر

کەی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share