وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، لە دوو مانگی رابردوودا زیاتر لە 105 هەزار مووچەخۆر بایۆمەترییان کردووە.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی ئەو داتایانەی لە بانکەکانی وەزارەتی داراییەوە کۆکراونەتەوە، لە   25ی ئابی 2024 تاوەکو رۆژی 18ی تشرینی یەکەمی 2024، 105 هەزار و 560 فەرمانبەر و مووچەخۆر لەڕێی بنکەکانی تۆمارکردنی بایۆمەتری لە بانکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لەسەر ئاستی پارێزگاکان خۆیان لە پرۆسەی بایۆمەتری تۆمارکردووە.

دەشڵێت، لەو ژمارەیە زیاتر لە 35هەزار کەسیان خانەنشینن و زیاتر لە 20 هەزار کەسیان خاوەن پێداویستیی تایبەتن و زیاتر لە حەوت هەزار کەسیان فەرمانبەرن و نزیکەی شەش هەزار کەسیان وارسی شەهیدانن و نزیکەی 35 هەزار کەسیش ئەو مووچەخۆرانە بوون کە بارکۆد و ( upn ) یان هەبوو، بەڵام کێشەی بایۆمەترییان هەبوو.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، ئەو مووچەخۆرانەی کێشەی بایۆمەترییان هەبوو لە تێبینیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا کێشەکانیان هونەری بوون نەک یاسایی، کە خۆی لە نزیکەی 140 هەزار مووچەخۆر دەبینییەوە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، ئێستا لە 75%ی  کێشەکانی بایۆمەتری و لیستی مووچە چارەسەربوون و تاوەکو کۆتایی ساڵ سەرجەم کێشە هونەرییەکانی لیستی مووچە چارەسەردەبن.

بابەتی پێشتر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبه‌ینێ یه‌ك وه‌زاره‌ت مووچه‌ى پێده‌درێت.. وه‌زاره‌تى دارایی دابه‌شكردنى مووچه‌ى سست كرده‌وه‌

دواى نه‌گه‌یشتنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد وه‌زاره‌تى دارایی هەرێم دابه‌شكردنى مووچه‌ى سست كرده‌وه‌ و سبه‌ینێ مووچه‌ى یه‌ك وه‌زاره‌ت…
Total
0
Share