هەولێر.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس برینداربوون

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سەرەكیی هەولێر- كەركوك دوو كەس برینداربوون.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، كاتژمێر4:20 خولەكی سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە،لەسەر ڕێگای سەرەكیی هەولێر-كەركوك لە نزیك گوندی هەمزەكۆر ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندكرۆزی تایبەت كە بەرەو كەركوك دەچوو، بەهۆی تیژڕەوی كۆنترۆڵی لەدەستدا و كەوتە دیوەكەی تری شەقام و دواتر وەرگەڕا.

راشیگەیاند، لەدەرەنجامی رووداوەكە دوو كەس بەسەختی بەسەختی برینداربوون و ،زیانی ماددیش بەر ئۆتۆمبێلەكەی كەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێکی پێشووتر: سەرۆکی پەرلەمان دانیشتن دوابخات جێگرەکەی ناتوانێت درێژەی پێبدات

عەدنان عوسمان ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی بڕیارەکەی دوێنێی سەرۆکی پەرلەمان بۆ دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان دەڵێت، “کاتێک سەرۆکی…
Total
0
Share