منداڵێک لەئاوی باڵەجۆ خنکا

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان لە ئاوی باڵەجۆ خنکا.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە تەرمی منداڵێکی 12 ساڵان گەیەندرایە پزیشکی دادوەریی قەزای کەلار کە بەهۆکاری خنکان لەئاودا گیانیلەدەستدابوو.

دەشڵێت، بەوتەی کەسوکاری کە دانیشتووی گوندی باریکەن سەربەناحیەی قۆرەتوو ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵەکەیان لەئاوی باڵەجۆی گوندەکەیان خنکاوە.

باس لە وەش دەکات، ئێستا پۆلیس لەسەر رووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.

 

 

بابەتی پێشتر

تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون گەیشتە ئەڵمانیا

بابەتی دواتر

تۆڵەی شەهیدانی ئاسایش لە قەرەداغ و ناوشوان كرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چرۆ حەمەشەریف: تا ئێستا هیچ ئەندامێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ نەهاتووەتە هۆڵی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەرگیز نەوەی نوێ بۆچوونی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکاندا نەبووە لە پرسە…
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: نمەباران دەبارێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری نمەباران هەیە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی…
Total
0
Share