خۆشى دەربڕین بە كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل بەبۆنەی هەڵبژاردنەکانەوە لە هەولێر قەدەغەکرا

لیژنەی باڵای ئەمنی هەولێر بڵاویکردەوە، دوایی کۆتاییهاتنى کەمپینى بانگەشەى هەڵبژاردن و دەرکەوتنى دەرەنجامە سەرەتاییەکان، خۆشى دەربڕین بە كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل و بەکارهێنانى ئامێرى بێزاركه‌ر و دروستکردنى قەرەباڵغی و ئاسته‌نگى هاتووچۆ، بە هەموو شێوەیەک رێگە پێدراونییە.

لە راگەیەندراوەکەی لیژنەی باڵای ئەمنی هەولێردا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر دەکەینەوە، لە ئەمشەوەوە دوای کۆتایی هاتنى کەمپینى بانگەشەى هەڵبژاردن و دەرکەوتنى دەرەنجامە سەرەتاییەکان، خۆشى دەربڕین بە كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل و بەکارهێنانى ئامێرى بێزاركه‌ر و دروستکردنى قەرەباڵغی و ئاسته‌نگى هاتووچۆ، بە هەموو شێوەیەک رێگە پێدراونییە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، پۆلیسى هاتووچۆ دەستکراوە کراوە بە دەستنیشانکردن و نووسینى ژمارەى ئەو ئۆتۆمبێلانەى ئەوکارانە ئەنجامدەدەن، بۆ وەرگرتنى رێکارى یاسایی و سزادانى خاوەنەکانیان بە پێبژاردن.

بابەتی پێشتر

سودانی کوژرانی ئەو کەسەی راگەیاند کە بە والـ.ـیی عێراق ناوی دەبرا

بابەتی دواتر

تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی چوار رۆژ لە نێوان کاتژمێر 10:00ی بەیانی بۆ 2:00ی پاشنیوەڕۆ دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share