بومەلەرزەیەکی بەهێز ئیندۆنیسیای هەژاند

ئەمڕۆ دووشەممە بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.8 پلە لە دوورگەیەکی رۆژهەڵاتی ئیندۆنیسیا روویدا.

بومەلەرزەکە دورگەی تابات-ی لە دەریای مالۆکا هەژاندووە بە قووڵایی 10 کیلۆمەتر، هیچ زیانێکی گیانی لە دورگەکەدا تۆمارنەکراوە کە ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 50 هەزار کەسن.

دەسەڵاتی کەشناسی و جیۆفیزیکیی ئیندەنوسیا پشتڕاستیکردەوە کە هیچ تسونامییەک بەهۆی بومەلەرزەکەوە تۆمارنەکراوە.

روودانی بومەلەرزە لە ئیندۆسیا زۆرە، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2021 بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.2 پلە، لە دورگەی سولاويسی روویدا کە بەهۆیەوە سەدان کەس گیانیان لەدەستدا و هەزاران کەسیش ئاوارەبوون.

لە ساڵی 2018دا زیاتر لە دوو هەزار و 200 کەس لە دورگەی سولاويسی لە ئەنجامی بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.5 پلە گیانیان لەدەستداوە.

ساڵی 2004 بومەلەرزەیەکی زۆربەهێز بە گوڕی 9.1 پلە هەرێمی ئاتشیەی گرتەوە کە تسونامییەکی زەبەلاحی لێکەوتەوە و زیاتر لە 170 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پێشتر

نرخی زێڕ ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

بۆ یەکەمجار مانشێتی سەرەکی رۆژنامەی سەباح بە زمانی کوردی بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share