شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت، “پلەكانی گەرما روویان لەدابەزینە و بە تایبەتی لە رۆژی دووشەممەوە پلەكانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەكانی ئیدارەكانی سۆران و راپەڕین و دهۆك ئەگەری هەیە پلەكانی گەرما بۆ خوار سفر پلەی سیلیزی دابەزێت.

دەشڵێت، “لە كۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو پێشبینیدەكرێت شەپۆلێكی بارانبارینی سەرتاسەری هەڕێمی كوردستان بگرێتەوە”.

سەبارەت بە كەشوهەوای رۆژی یەكشەممە كە هاوكاتە لەگەڵ دەنگدانی گشتی، ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەری بارانبارین نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی کەلار لەبارەی رووخاندنی کارگەکانی بلۆک لەسەر رووباری سیروان روونکردنەوە دەدات

لەبارەی رووخاندنی 11 کارگەی بلۆک لەسەر رووباری سیروان، شارەوانیی کەلار روونکردنەوە دەدات. سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت،…
Total
0
Share