کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: ئامادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتین

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، ئامادەن سبەینێ یەکشەممە هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببەن.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو پروپاگەندانە رەتدەکەینەوە کە پەیوەندیدارن بە نهێنی دەنگدانی گشت دەنگدەران لە هەردوو دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتیی.

ئاشکراشیکرد، هیچ لایەنێک بە کۆمسیۆنیشەوە نازانێت کێ دەنگی بە چ لایەنێک داوە، داوا لە دەنگدەران دەکەین پابەند بن بە نەبردنی مۆبایل و کامێرا بۆ بنکەکانی دەنگدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکەکە دەدەنە دادگا..تەندروستیی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێرکارییەوە هاتەدەنگ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی پزیشکێک کە لە میدیاکان باسی لەوە کردووە نەخۆشخانەی فێرکاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە پشتگوێخراوە…
Total
0
Share