لەیلا عومەر: لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری 25 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، قۆناغی یەکەمی تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر زیاتر لە شەش هەزار و 500 فەرمابەردا سەرکەوتوو بووە و بڕیارە بە کۆی گشتی 25 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشبکرێت.

لەیلا عومەر باسی لەوەشکردووە، دوای ئەوەی بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دابەشکردنی زەوی کراوەتەوە، دەستبەجێ لیژنەیەکی باڵا پێکهێندراوە بۆ ئەوەی فەرمانبەران سودمەندبن و دەشڵێت، “لە بەڕێوەچوونی پرۆسەکەدا جیاوازی لەنێوان کەسدا نەکراوە”.

ئەوەشی ئاماژە پێکردووە، تیمەکانمان لەم ماوەیەدا شەو و رۆژیان خستەسەر یەک بۆ ئەوەی رێکارەکان بە زووی ئەنجامبدرێن و تاکە ئامانجیشمان سوودمەندبوونی فەرمانبەرانە لەم پرۆسەیە کە ماوەیەکی زۆرە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا راگیراوە.

جێگەی ئاماژەیە، زەوییەکان لە ماستەرپلاندان و لە سێ شوێنی جیای پارێزگای سلێمانین، رووبەری هەر زەوییەک 200 مەتر دەبێت و سەرجەم رێکارەکان بۆ دابەشکردنیان گیراوەتەبەر.

بابەتی پێشتر

قائیمقامی پێنجوێن: رووداوێکی هاتوچۆ سێ گیانلەدەستدان و سێ برینداری لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

شەش کەس بە رووداوی هاتوچۆ برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share